ئه‌گه‌ر چێڵسی سبه‌ی ببێته پاڵه‌وانی پرێمه‌رلێگ كۆنتی فڕێده‌درێته نێو حه‌وزێكی به‌ستوو
گه‌مه‌یه‌كی دڕاندانه‌ی له دژی ده‌كرێت
كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی پرێمه‌رلیگ پێویستی ته‌نیا به 3 خاڵی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له خولێكی دیكه‌ی جیاواز مێژوو بنووسێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا سبه‌ی یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی وێست برۆمیچ ئالبیۆن ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 11 ئایاری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه له ئێستاوه یاریزانانی چێڵسی له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌یان له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، ده‌یانه‌وێت كۆنتی به ده‌ردی 2013 ببه‌ن، كاتێك دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی سێریا ئه‌ی بۆ یوڤێنتۆس، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی یوڤی وه‌ك سووپرایزێك كۆنتیان فڕێدایه نێو حه‌وزێكی شه‌خته و به‌ستوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئێستاوه كۆنتی و یاریزانه‌كان خۆیان بۆ ئاهه‌نگێكی شێتانه ئاماده كردووه، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه سه‌رجه‌م ئاهه‌نگ و خۆشیده‌ربڕینانه‌كان به ئاراسته‌ی كۆنتی بشكێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له هه‌فته‌ی 37ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 22:00 ببێته میوانی وێست برۆمیچ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه وێست برۆمیچ له دوایین 6 یاری خۆی له پرێمه‌رلیگ ته‌نیا 2 خاڵی كۆكردته‌وه و 2 گۆڵیشی تۆمار كردووه.