ئیبراهیم ئه‌ركاڵ كۆچی دوایی كرد
14 ئه‌لبوومى هه‌يه و له چوار فيلم به‌شدارى كردووه و چه‌ندين خه‌ڵاتيشى له بوارى هونه‌ر و موزيك به‌ده‌ستهێناوه
K24 - ھەولێر
ئیبراهیم ئەركاڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی توركیا شه‌وی رابردوو 11 ئایاری 2017 له ئیستانبوڵ كۆچی دوایی كرد.
ئەركاڵ 50 ساڵی رۆژی 12 نیسانی رابردوو بۆ چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی به بێ هۆشی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و ئه‌وكات به گووته‌ی دكتۆره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی عومرانیه دووچاری خوێنبه‌ربوونی مێشك بووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده شه‌وی رابردوو كاتژمێری 22.10 خوله‌ك دڵی له جوڵه وه‌ستا و سه‌رباری هه‌وڵی دكتۆره‌كان گیانی له‌ده‌ستدا.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، هه‌ر پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی ئەركاڵ، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ری ئەركاڵ، فلیز ئاكگوون كرد و سه‌رخۆشی لێی كرد.
گۆرانيبێژ و ئه‌كته‌ر و ئاوازدانه‌ر، ئيبراهيم ئه‌ركاڵ له ساڵی 1966 له ئه‌رزه‌روم له‌دايكبووه.
ئه‌ركاڵ تا ئێستا 14 ئه‌لبوومى هه‌يه و له چوار فيلم به‌شدارى كردووه. چه‌ندين خه‌ڵاتيشى له بوارى هونه‌ر و موزيك به‌ده‌ستهێناوه.
حه‌سه‌ن ئاكگوون شاره‌داری ناوچه‌ی بویوكچه‌كمه‌جه‌ی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند ته‌رمی ئه‌ركاڵ رۆژێ شه‌ممه‌ی داهاتوو بە خاك ده‌سپێردرێت.