كۆنداليزا رايس: ئێمه بۆ بردنى ديموكراسى نهچووينه عێراق
دانى به‌وه‌دا نا كه ئامانجى ئه‌مريكا له شه‌ڕى عێراق، بڵاوكردنه‌وه‌ى ديموكراسى نه‌بووه له‌و وڵاته‌دا.
K24 – هه‌ولێر:
كۆنداليزا رايس، راوێژكارى پێشووى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا دانى به‌وه‌دا نا كه ئامانجى ئه‌مريكا له شه‌ڕى عێراق، بڵاوكردنه‌وه‌ى ديموكراسى نه‌بووه له‌و وڵاته‌دا.
رايس له ميانهى وته‌يه‌كدا له په‌يمانگه‌ى برۆكينگزى ئه‌مريكايى گوتى: ئه‌مريكا له 2003 چووه عێراق بۆ رووخاندنى سه‌دام حوسێن نه‌ك بۆ بردنى ديموكراسى بۆ ئه‌و وڵاته جهمسهرييهى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
رايس گوتيشى: بڕيارى شه‌ڕى عێراق كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كان درا، ئامانجى سه‌ره‌كى رووخاندنى سه‌دام حوسێن بوو. هه‌مووان ئه‌وه‌يان ده‌زانى.
گوتيشى: چوينه ناو عێراقه‌وه به هۆى بوونى كێشه‌يه‌كى ئه‌منى، كه په‌يوه‌ست بوو به بوونى سه‌دام حوسێن له ده‌سه‌ڵات و ئێمه بۆ بردنى ديموكراسى نهچووينه ئه‌و وڵاته‌وه.