ته‌مه‌نى 98 ساڵه و له ئازارى فيشه‌كى په‌يه‌ده رزگارى نه‌بووه
ئه‌و پێش سێ ساڵ فيشه‌كێكى يه‌په‌گه‌ى به‌ركه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
جاسم مه‌حلى ته‌مه‌ن 98 ساڵ، په‌نابه‌رێكى سووريايه و له ته‌ل ئه‌بيه‌زه‌وه روويكردووه‌ته توركيا. ئه‌و پێش سێ ساڵ فيشه‌كێكى يه‌په‌گه‌ى به‌ركه‌وتووه و تا ئێستا به ده‌ست ئازارى ئه‌و فيشه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌و پياوه به‌ساڵاچووه گوتى: چه‌كداره‌كانى په‌يه‌ده له ماڵى خۆماندا من و هاوسه‌ره‌كه‌ميان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌ك ده‌ركرد.
گوتيشى: نه‌مده‌ويست ماڵه‌كه‌م به‌جێبهێڵم و ئه‌وان ته‌قه‌يان لێكردم و خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌ميان بريندار كرد.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌رودراوسێ ئێمه‌يان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و دواى ماوه‌يه‌ك ئێمه‌يان ده‌ركرد و روومان له توركيا كرد.
ئه‌و هاووڵاتييه به‌ساڵاچووه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئێستا له ره‌وشێكى سه‌ختدا ده‌ژين و به هاوكارى و كۆمه‌كى توركيا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ين.
مه‌حلى داواشيكرد، رێگه‌ى بده‌ن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆى و له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا بمرێت.
فاتيمه‌ى هاوسه‌رى ئه‌و پياوه گوتى: چه‌كداره تيرۆريسته‌كانى په‌يه‌ده ماڵه‌كه‌يان سووتاندين. ته‌نيا ئه‌و موڵكه‌مان له سووريا هه‌بوو, ئه‌ويشيان سووتاند.
ته‌ل ئه‌بيه‌ز دواى قه‌يرانى سووريا, سه‌ره‌تا له لايه‌ن به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سوورياوه كۆنترۆڵكرابوو, به‌ڵام له ته‌مموزى 2015دا له لايه‌ن په‌يه‌ده‌ى سه‌ر به په‌كه‌كه‌وه داگيركرا و دانيشتوانه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كه‌ى شاره‌كه‌ى له‌سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان ده‌ركردن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ