به وێنه.. وادی السلام یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گۆڕستانه‌كانی جیهان
K24 - هه‌ولێر:
كه یه‌كه‌مجار ئه‌م وێنانه ده‌بینی، سه‌رنج بۆ ئه‌وه ده‌چێت، كه ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نیشته‌جێبوونه به شێوه‌یه‌كی نا ئه‌ندازه‌یی خانووه‌كانییان له‌سه‌ر شێوازی كۆن درووستكراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێی ورد بییه‌وه و سه‌رنج بده‌ی، ده‌بینی جگه له گۆڕستانێكی یه‌كجار گه‌وره، هیچی دیكه نییه.
گۆڕستانه پێی ده‌گوترێت "وادی السلام" و ده‌كه‌وێته رۆژئاوای نه‌جه‌ف له خوارووی عێراق، رووبه‌ڕه‌كه‌ی 1400 دۆنم ده‌بێت و زیاتر له 5 ملیۆن گۆڕی تێدایه.
به‌هۆی بوونی مه‌رقه‌دی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب له‌و شاره و نزیك گۆڕستانی وادی السلام، گۆڕستانه له لای شیعه ئایینزاكان، گرنگی و پیرۆزی خۆی هه‌یه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)