بزانه یاری "سپینه‌ر" له چییه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا
تا ئێستا نهێنی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م یارییه ده‌زانی
K24 - هه‌ولێر:
یاری سپینه‌ر، كه به شێوه‌یه‌كی بازنه‌ی به ده‌وری خۆیدا ده‌خوولێته‌وه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ به‌كارده‌هێنرێت، ئێستا له جیهان بره‌وی په‌یدا كردووه و له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئیستا نهێنی چۆنیه‌تی درووستبوونی ئه‌و یارییه روون نییه.
كاسرين هیتینگه‌ری ئه‌مه‌ریكی، داهێنه‌ری ئه‌و یارییه‌یه كه ئێستا له هه‌موو ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن و چین و توێژه‌كان گرنگی پێده‌ده‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر داهێنانیدا، ته‌نها یه‌ك سه‌نتیش نه‌چووه‌ته گیرفانی ئه‌و ژنه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی فرۆشی یارییه‌كه، ده‌یان ملیۆن دۆلای تێپه‌ڕاندووه.
سپینه‌ر، گوزارسته له یارییه‌كی ساده، كه كاسرین به‌ر له نزیكه‌ی 20 ساڵ تایبه‌ت به كچه 7 ساڵانه‌كه‌ی درووستی كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی یاری پێبكات.
هیتینگه‌ر توانی مافی داهێنانی یارییه‌كه‌ی به ناوی خۆی تۆماربكات و بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵیش هه‌ر به ناوی ئه‌وه‌وه مایه‌وه، تا ساڵی 2005 ئه‌و مافه‌ی له‌ده‌ستدا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی 400 دۆلاری نه‌بوو تا بیداته كۆمپانیای پاراستنی مافی داهێنان، بۆ پاراستنی ئه‌و داهێنانه به‌ناوی خۆیه‌وه.
یارییه‌كه، به گرتنی په‌پكه‌یه، كه به‌سه‌ر بۆڵبه‌رینێكه‌وه به‌ستراوه و وه‌كو سێ گۆشه‌یه‌كه، به ده‌وری ئه‌و خوولگه‌یه‌دا به خێرایی ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئێستا جۆری دیكه‌یشی په‌یدا بووه.
ئێستا له هه‌ندێك له قوتابخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا قده‌غه‌كراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له توێژه‌ران و مامۆستایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، یارییه‌كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌رنجی منداڵ هه‌یه.
ئێستا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌و یارییه درووست ده‌كه‌ن، قازانجی زۆرییان ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، كاسرین هیتینگه‌ر (62 ساڵان) سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یه‌كی بۆ شووققه‌یه‌كی هه‌رزانتر، چونكه باری دارایی خراپه و ته‌نانه‌ت ناتوانێت هێله راگیراوه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنی ماڵه‌كه‌شی چاك بكاته‌وه.
هیتینگه‌ر بۆ رۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ریتانی ده‌ڵێت: "ته‌نها 3%ی داهێنانه‌كان قازانجییان بۆ داهێنه‌ره‌كه‌یه، زۆرێك له داهێنه‌رانی دیكه‌م بینیوه كه خانووه‌كان له ره‌هن داده‌نێن و به‌ده‌ست كێشه‌ی دارایییه‌وه ده‌ناڵێنن".
داهێنه‌ری ئه‌و یارییه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا، بڕی پاره‌ی پێویستی هه‌بووایه بۆ ئه‌وه‌ی مافی داهێنانه‌كه به ناوی خۆی بهێێڵێته‌وه، ئێستا خاوه‌نی ملیۆنان دۆلار ده‌بوو.
ئێستا ئه‌و به هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته نیگه‌ران نییه، به‌ڵكو دڵخۆشه‌وه به‌وه‌ی یارییه‌كه به كاتێكی خێرا و به‌و شێوه فراوانه بڵاوبووه‌ته‌وه.
هیتینگه‌ر له باره‌ی داهێنانی یارییه‌كه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تای داهێنانه‌كه بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌وكات به ده‌ستی نه‌خۆشی لاوازی ماسوولكه‌كانییه‌وه ده‌یناڵاند".
هیتینگه‌ر ده‌شڵێت: "به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه نه‌مده‌توانی یاری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م بكه‌م و كه‌لوپه‌لی یارییه‌كانی كۆبكه‌مه‌وه، بۆیه بیرم له داهێنانی ئه‌و یارییه كرده‌وه".
ئه‌وكات هیتینگه‌ر له شاری تۆلسای ئۆكلاهۆمان ده‌ژیا و بڕیاریدا كۆپییه‌كی په‌ره‌پێدراوی یارییه‌كه، له پێشانگه‌ی هونه‌ر و پیشه‌دا له ویلایه‌تی فلۆریدا بفرۆشێت.
دواتریش له ساڵی 1997 هیتینگه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی داهێنانی یارییه‌كه چووه وانشتنی پایته‌خت، به‌ڵام نه‌یتوانی قازانجێكی باشی دارایی به‌ده‌ستبهێنێت، چونكه كۆمپانیای هاسپرۆ، كه تایبه‌ته به درووستكردنی یاری، بڕیاریدا كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه و دیزاینه رابگرێت، به‌و هۆیه‌وه‌ش كاسرین ته‌نها توانی تا ساڵی 2005 ئه‌و مافی داهێنانی یارییه‌كه بپارێزێت.
سه‌رچاوه: گاردیه‌نی به‌ریتانی