ئەكتەرێكی ھۆڵیوود زەویێكی فراوان بۆ ئەمریكییە رەسەنەكان دەگێڕێتەوە

خۆی له‌ ئه‌مریكییه‌ ره‌سه‌نه‌كانیش نییه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە دیمانەیەك لەگەڵ رۆژنامەی ده‌یلی مه‌یل، ئەستێرەی بەناوبانگی ھۆڵیوود، جۆنی دێپ، ئاشكرای كرد كە بەنیازە زەوییە فراوانەكەی ناسراو بە "ووندید نی" بكڕێت، كە شوێنێكی دێرینی نەتەوە رەسەنەكانی ئەمریكایە.

دێپ گوتوویەتی كە ئەو زەویانە راستەوخۆ "دەگەڕێنێتەوە" بۆ رەسەنەكانی ئەمریكا.

ئەو زەویانە لە ساڵی 1890 كرانه‌ موڵكی حكومه‌ت و مافی بەكارھێنان و ژیانی لەسەر ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌ ئەمریكییە رەسەنەكان تێدا قەدەخە كرا.

وێنه‌یه‌كی ناوچه‌ی ووندید نی
وێنه‌یه‌كی ناوچه‌ی ووندید نی

"ووندید نی" بە شەڕ و بە كۆمەڵكوژی لە نەتەوەی (Sioux) سەندرایەوە، بەڵام دواتر ھۆزەكانی نەتەوەی سو گەڕانەوە سەر خاكەكەی خۆیان و تا ساڵي 1970 له‌ وێ مانه‌وه‌، به‌ڵام جارێكی دیكە بە زۆر خاكەكە لەو خەڵكە سەندرایەوە.

جۆنی دێپ ئەوەی راگەیاندووە، كە ئەو كارەی ھەوڵێكی بچووكە بۆ راستكردنەوەی چەندین ھەڵە و تاوان كە لە ئەمریكا لەسەر دەستی بەریتانی و ئیسپانی و فەرەنسی و ئەمریكی و مەكسیكییەكان دژی ھاوڵاتییە خۆجێیەكانی ئەمریكا كراوە.

ناوچه‌ی ووندید نی
ناوچه‌ی ووندید نی

جۆنی دێپ خۆی ئەمریكی رەسەن نییە، بەڵام لە چەندین فیلمدا رۆڵی ئەوانی بینیووە و زۆر حەز بە كەلتوری ئەمریكییە رەسەنەكان دەكات.