تره‌مپ دوو ئایس كرێم ده‌خوات و یه‌ك دانه ده‌داته میوانه‌كانی
له سویتهكهیدا زیكه‌ی 100 كه‌س به خزمه‌تكردنی سه‌رۆكه‌وه سه‌رقاڵن
K24 - هه‌ولێر:
ته‌نها (113 رۆژه) دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له سه‌ر كورسییه‌كه‌ی كۆشكی سپی دانیشتووه، به‌ڵام جێ په‌نجه‌یه‌كی زۆری له ناو كۆشكدا جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش ته‌نها له رووی رووكه‌شه‌وه نییه، وه‌ك دانانی شاشه‌ی گه‌وره بۆ ته‌ماشاكردنی ته‌له‌ڤیزیۆن و ئاگاداربوون له هه‌واڵه‌كان، به‌ڵكو له رێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی خواست و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی سه‌رده‌می منداڵییه‌وه كه به‌شێكه له كه‌سایه‌تی ئه‌و.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ئاژانسی "ئهسوشیتید پرێس" رایگه‌یاندووه" دۆناڵد تره‌مپ پاش نانخواردن، سارده‌مه‌نی پێشكه‌شی میوانه‌كانی ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه‌ش "ئایس كرێمه".
جگه له‌وه‌ش هه‌میشه تیمه میوانداره‌كه‌ی سه‌رۆك، قاپێك ئایس كرێم پێشكه‌شی میوانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوو قاپ ده‌ده‌نه دۆناڵد تره‌مپ!.
پێده‌چێت تره‌مپ ته‌نها ئاره‌زووی له ته‌ماشاكردنی هه‌واڵ نه‌بێت، به‌ڵكو یه‌كێكه له شه‌یدایانی ئایس كرێم و شیرینییه سارده‌كان بێت.
تره‌مپ خۆی چێشلێنهرهكهی كۆشكی سپی له حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی بۆ خواردن ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی مریشك به‌و جۆره‌ی تره‌مپ حه‌زی لێیه‌تی سوورده‌كاته‌وه، سه‌رۆك بڕێكی زیاتر سۆس وه‌رده‌گرێت، جگه له‌وه‌ی دوو قاپ ئایس كرێم به تامی ڤانێلا و چوكلێت.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، تره‌مپ له ماوه‌ی 4 مانگی رابردوودا، له سویتێكی سه‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی ده‌ژی و نزیكه‌ی 100 كه‌س سه‌رقاڵی خزمه‌تكردنی سه‌رۆكه پیرهكهن.
له خواره‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك تابلۆكانی ئۆباما بۆ (هونه‌ری هاوچه‌رخ) و په‌یكه‌ری سه‌رۆكه‌كانی پێشووی داناوه وه‌ك" سیودیۆر رۆزفێڵت، كه زۆر سه‌رسامه پێی.
پێشتریش په‌رده‌كانی ژووره هێلكهییهكه "ئۆڤال ئۆفیس"ـی له نیلییه‌وه بۆ ره‌نگی زێڕین گۆڕی و له پاره‌ی خۆی سورهیایهكی گه‌وره‌ی له ژووری تایبه‌تی نانخواردنهكهی هه‌ڵواسی و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی نیمه چهماوهیشی دانا.
تره‌مپ پێش ئه‌وه‌ی بگوازێته‌وه بۆ كۆشكی سپی گوتبووی" ئه‌وێ شوێنێكی تایبه‌ته و باوه‌ر ناكه‌م جێیبهێڵم".