رێگای سەرەكی قەیرەوان- شنگال کۆنترۆڵکرایەوە

7گوندی دیكە لە رۆژئاوای نەینەوا كۆنترۆڵكرانەوە

K24 - ھەولێر

حەشدی شەعبی رێگای سەرەكی نێوان قەیرەوان - شنگال و 7 گوندی دیكەی لە رۆژئاوای نەینەوا كۆنتڕۆڵكردەوە.

میدیای حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، ھێزەكانیان رێگای سەرەكی نێوان قەیرەوان و شنگال و گوندەكانی تەل بەنات، ئوم زەنابیر، ھەزیل، خنێسی ، تەل غەزو، محەمەد زەید و تەل حائیتی لە دەورووبەری قەیرەوانی لە رۆژئاوای مووسڵ لە دەستی داعش كۆنتڕۆڵكردەوە.

دوێنێ، حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی نوێی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق و سووریا دەستپێكرد و 7 گوندی كۆنتڕۆڵكردەوە.