ویكیلیكس تۆماری قسه‌كانی تره‌مپ به 100 هه‌زار دۆلار ده‌كڕێت
په‌یوه‌ندی به قسه‌كانی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌ڕێوه‌به‌ری له‌سه‌ر كار لادراوی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ویكیلیكس، پاداشتێكی 100 هه‌زار دۆلاری ده‌دات به‌و كه‌سه‌ی، بتوانێت، تۆماركراوی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جیمس كۆمی به‌ڕێوه‌به‌ری له كار لادراوی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی بداته پێگه ناوداره‌كه‌ی دزه‌پێكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان.
پێگه‌ی ویكیلیكس له توێتێكدا له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه" هه‌ر كه‌سێك ئه‌و تۆماره‌ی له لایه بۆمان بنێرێت، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و پاداشته وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ری زیادكردنی پاداشته‌كه‌ش هه‌یه".
ئه‌و پێشنیاره‌ی ویكیلیكس پاش ئه‌وه‌هات كه دوێنێ تره‌مپ، له تویتێكدا كه ئاراسته‌ی جیمس كۆمی كردبوو، ئامۆژگاری كردبوو، كه ده‌بێت خوازیاری ئه‌وه بێت، هیچ تۆماركراوێكی په‌یوه‌ندی نێوانیان نه‌مابێت پێش ئه‌وه‌ی دزه‌بكاته ناو میدیاكانه‌وه. بۆیه هه‌ندێك وای ده‌بینن كه تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری له‌سه‌ر كارلادراوی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی كردووه.
تره‌مپ نوسیووی، له‌سه‌ر جیمس كۆمی پێویسته خوازیاری ئه‌وه‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی دزه بكاته ناو میدیاكانه‌وه هیچ تۆمارێكی قسه‌كانمان نه‌مابێت".
میدیاكاره‌كانیش زۆر پێداگرییان له گوته‌بێژی كۆشكی سپی كرد كه مانای راسته‌قینه‌ی ئه‌و تویته چییه؟، به‌ڵام ئه‌و گووتی" سه‌رۆك هیچ شتێكی دیكه‌ی نییه بۆ قسه‌كانی زیاد بكات، ئه‌وه هه‌ڕه‌شه نییه و تویته‌كه خۆی گوزارشت له خۆی ده‌كات".
یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان له گوته‌بێژه‌كه‌ی پرسی ، ئایا سه‌رۆك په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان تۆمار ده‌كات، له وه‌ڵامدا گووتی" سه‌رۆك هیچ قسه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه".