زێدان بۆچوونی خۆی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێڤییا ده‌خاته‌ڕوو
زینەدین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مەدرید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر سێڤییا داوا لە هاندەرانی یانەکەی دەکات به هه‌مان شێوازی 3 یاری رابردوو له‌گه‌ڵیان بن، و هەروەها زیزۆ سەبارەت بە بەدەست هێنانی ناسناوی بالۆن دۆر لە نێوان كریستیانۆ و بوفۆن دەڵێت:" هەموو کەسێک دەزانێت لای ئێمە کێ باشترینە".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 ئایاری 2017، زه‌ینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامه‌ر سێڤییا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێویستە لەسەر ئەو رێگایە بەردەوام بن کە گرتوویانەته بەر، ده‌شڵێت: دەبێت بە چڕی کار بکەین بۆ بەدەست ھێنانی ئامانجمان.
زێدان گوتیشی: ئێستا تەنھا بیر لە داھاتوو دەکەمەوە و 3 یاری گرنگمان لە پێشە، بۆیه داوا لە ھاندەران دەکەم چۆن لەرابردوو پێکەوە بووین، بەم جۆرەش لەو 3 یارییە لەگەڵ یەکتری بین.
لەبارەی (پیپی) زێدان ده‌ڵێت: پیپی 10 ساڵی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تۆمار كرد، به‌ڵام ئێستا پێكانی هه‌یه و ئەو یاریزانە بە ھۆی ئازارەوە ناتوانێت بەشداریی لەو یارییەشدا بکات.
به گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، پیپی جارێكی دیكه به درێسی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ نابیندرێته‌وه و هاوینی داهاتوو رووده‌كاته خولی ئیتاڵیا.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا، سەبارەت بە کریستیانۆ و بوفۆن بۆ ناسناوی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵ، زیزۆ ده‌ڵێت: ھەموو کەسێک دەزانێت من دەنگ بە کێ دەدەم و كێ لای من باشترین یاریزانی جیهانه.
زیزۆ له باره‌ی هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه‌ی گوتی: زۆر دڵخۆشم به‌و بڕین و جوولانه‌وه هونه‌رییه‌ی بێنزێما له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش دڵخۆشتر ئه‌وه‌یه كه دوو گۆڵكه‌ری دیكه‌ی به‌توانای هاوشێوه‌ی كریستیانۆ و مۆراتام هه‌یه.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی 37ـه‌مینی لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 21:00 رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێڤییا ببێته‌وه.