له رۆژئاواى مووسڵ داعش هێليكۆپته‌رێكى سوپا ده‌پێكێت
شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى عێراق بڵاويكرده‌وه، هێليكۆپته‌رێكى سوپا له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه زيانى به‌ركه‌وتووه و ناچار بووه بنيشێتهوه.
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى عێراق بڵاويكرده‌وه، هێليكۆپته‌رێكى سوپا له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه زيانى به‌ركه‌وتووه و ناچار بووه بنيشێتهوه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌و يه‌كه ميدياييهى سوپاى عێراق بڵاويكرده‌وه، له ميانى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى گوندى ته‌ل به‌نات، هێليكۆپتهرهكانى سوپا بۆ هاوكارى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ئۆپراسيۆنيان ئه‌نجامداوه و له‌و ميانه‌يه‌دا يه‌كێكيان زيانى به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: فڕۆكه‌وانى فڕۆكه‌كه به ئازايى خۆى توانيويه‌تى سه‌ره‌ڕاى به‌ركه‌وتنى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه و به سه‌لامه‌تى بنيشێتهوه.