له ئيدلب ده‌نگۆى درووستكردنى هێزێكى سه‌ربازى له لايه‌ن توركياوه بڵاوده‌بێته‌وه
هه‌موو ئه‌و ميليشيايانه‌ى له له‌شكركێشى "قه‌ڵغانى فورات" به‌شداريان كردبوو، تێيدا ده‌بنه ئه‌ندام.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌نگۆى درووستكردنى هێزێكى چه‌كدارى نوێ له سووريا له لايه‌ن توركياوه بڵاوبوويه‌وه.
سه‌رچاوه ميدياييه‌كان له شاى ئيدلبى باكوورى خۆرئاواى سووريا رايانگه‌ياند، توركيا هه‌وڵى دامه‌زراندنى فه‌يله‌قى يه‌كه‌م، كه هێزێكى چه‌كدارى سه‌ر به به‌رهه‌ڵستكارانى چه‌كدارى سووريايه ده‌دات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و فه‌يله‌قه، له 17 فه‌سيڵ پێكدێت و هه‌موو ئه‌و ميليشيايانه‌ى له له‌شكركێشى "قه‌ڵغانى فورات" به‌شداريان كردبوو، تێيدا ده‌بنه ئه‌ندام.
سايتى "ئارانيوز" له زارى چالاكى ميديايى ئه‌يمه‌ن حسێنه‌وه بڵاويكرده‌وه، هه‌ريه‌ك له ميليشياكانى "فاستقم كما أمرت"، "جيش ئيدلب الحر"، "جيش الاسلام" و ژماره‌يه‌كى ديكه له‌و ميليشيايانه‌ى له لايه‌ن توركياوه پشتيوانيان لێده‌كرێت له چوارچێوه‌ى فه‌يله‌قه‌كه‌دا رێكده‌خرێنه‌وه.
هه‌ينى رابردوو له ئيدلب خۆپيشاندان له دژى رێككه‌وتنى ئه‌ستانه ئه‌نجامدرا و خۆپيشانده‌ران رايانگه‌ياند، ئه‌وان دژى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى كه‌مگرژين.
هاوكات وتاربێژانى رۆژى هه‌ينى له مزگه‌وته‌كانى ده‌وروبه‌رى ئيدلب وتارى هه‌ينييان تايبه‌ت كرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و به‌وه تۆمه‌تباريان كرد، كه ده‌يه‌وێت خيلافه‌تى عوسمانى زيندوو بكاته‌وه و داوايان له خه‌ڵكى سووريا كرد، دژى ئه‌و بيرۆكه‌يه بوه‌ستنه‌وه.
سه‌رچاوه: ئارانيوز، RT