به ڤیدیۆ... دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئارسێناڵ چی روویدا؟
ڤینگه‌ر، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و خه‌مێكی گه‌وره‌شیان دایه
له گه‌ڕی 37ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی ستۆك سیتی كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 ئایاری 2017، یانه‌ی ستۆك سیتی میوانداریی ئارسێناڵی كرد، له خوله‌كی 42 ئۆلیڤه‌ر جیرۆ كلیلی گۆڵه‌كانی گه‌نه‌رزی كرده‌وه، دواتر له خوله‌كی 55ـی گێمی دووه‌م، مه‌سعوود ئۆزێل گۆڵی دووه‌می بۆ ئارسێناڵ زیاد كرد.
پاشان له خوله‌كی 67 پێته‌ر كراوچ، یاریزانه باڵابه‌رزه‌كه‌ی ستۆك سیتی جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه كه بووه خاوه‌نی تاكه گۆڵی یارییه‌كه.
لو خوله‌كی 76 ئاڵێكسیس سانچێز به تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م یانه‌ی ستۆك سیتی به‌ره‌و بێهیوابوون برد، جارێكی دیكه ئۆلیڤه‌ر جیرۆ گه‌ڕایه‌وه و له خوله‌كی 80 گۆڵی چواره‌م كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه له به‌رژه‌وه‌ندی تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن كۆتایی هات.
ڤینگه‌ر له‌م مانگه‌دا یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر مۆرینهۆ تۆمار كرد، دوای 14 ساڵ له یاریگه‌ی ساوسهاپتن بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش دوای 7 ساڵ له یاریگه‌ی ستۆك سیتی 3 خاڵی به‌ده‌ستهێنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه چه‌ندان دروشم له لایه‌ن هانده‌رانی ئارسێناڵ بۆ ده‌ركردنی ڤینگه‌ر به‌رز كرایه‌وه، دیسان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه فرۆكه‌كه به بانه‌رێكی گه‌وره ده‌ركه‌وته‌وه و نووسیبووی: ڤینگه‌ر بۆ ده‌ره‌وه.
گرینگ‌ترین رووداو و ئاماره‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئاڵێكسیس سانچێز به باشترین یارییه‌كه یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا
ـ سانچێز له كۆی 101 یاری، 50 گۆڵی بۆ ئارسێناڵ تۆمار كردووه
سانچێز ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له 42 گۆڵ كردووه، خاوه‌نی 26 گۆڵ و 16 به‌شداریكردنه.
ـ ئۆلیڤه‌ر جیرۆ دووه‌مجاره له‌م وه‌رزه له یارییه‌كدا 2 گۆڵ تۆمار ده‌كات
ـ پێته‌ر كراوچ له پرێمه‌رلیگ زۆرترین گۆڵی له دژی ئارسێناڵ تۆمار كردووه (9) گۆڵ.
ـ مه‌سعوود ئۆزیل دوای وه‌رزی 2009 ـ 2010 یه‌كه‌مجاره له وه‌رزێكدا 12 گۆڵ تۆمار بكات، پێشتر له‌گه‌ڵ ڤێردهربرێنت 13 گۆڵی كرد بوو.
ـ ئۆلیڤه‌ر جیرۆ شه‌شه‌م وه‌رزه 15 گۆڵ بۆ ئارسێناڵ تۆمار ده‌كات.