له مووسڵ ئاو به كیلۆ ده‌فرۆشرێت
تا دێت نرخه‌كه‌ی به‌رزتر ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوای مووسڵ كه هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ماون، ئاو به كیلۆ ده‌فرۆشرێت و نرخی یه‌ك كیلۆ ئاویش، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 10 هه‌زار دینار.
نایف شممه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، ئاوی پاكی خواردنه‌وه له‌و ناوچانه ده‌ستناكه‌وێت كه هێشتا له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعشدان و ئاو به كیلۆ ده‌فرۆشرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، ره‌نگه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما، قه‌یرانی نه‌بوونی ئاوی پاك، گه‌وره‌تر بێت و به‌شێكی زۆری مووسڵ بگرێته‌وه.
وێڕای نه‌بوونی ئاو، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، قه‌یرانی نه‌بوونی خۆراكیش له‌و ناوچانه سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌هۆی برسێتی تینوێتییه‌وه چه‌ندین ژن و منداڵ گیانییانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: دجلة