راهێنه‌رێكی كوردستان ده‌كوژرێت
له یاریی نێوان تازه‌پێگه‌یشتووانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و بازیان، كوژرانی راهێنه‌رێكی لێده‌كه‌وێته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه هێشتا پۆلیس ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 ئایاری 2017، له یاریگه‌ی چیا له شاری سلێمانی، تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی سلێمانی و بازیان له یارییه‌كدا به‌یه‌كگه‌یشتن له كاتی یارییهكهیشدا كێشه و گرفت دروست ده‌بێت، له دوای یارییه‌كه‌ش دیار به‌كر، راهێنه‌ری تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بازیان به فیشه‌كێك بریندار ده‌كرێت، دواتر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستده‌دات.