پیپی به‌ره‌و خولی ئیتاڵیا ده‌كه‌وێـته ڕێ
دوای 10 ساڵ ماڵئاوایی له ریال مه‌درید ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه پیپی به ته‌واوه‌تی له چوونی بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان نزیك بۆته‌وه و به‌م نزیكانه گرێبه‌سته‌ی واژۆ ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 ئایاری 2017، پێگه‌ی (لائۆندۆ سیرۆ)ـی ئیسپانیا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه پیپی ته‌مه‌ن 34 ساڵ به گرێبه‌ستێكی 2 ساڵه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پیپی ساڵانه 5 ملیۆن یۆرۆ له ئینته‌ر میلان وه‌رده‌گرێت.
پیپی به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلییه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی پورتوگالییه، ماوه‌ی 10 ساڵه به درێسی ریال مه‌درید یاری ده‌كات، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه دوایین یاری خۆی له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكات كاتێك سبه‌ی ریال مه‌درید دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی ده‌كات و پیپی به هۆكاری پێكان بۆ ئه‌م یارییه دووخرایه‌وه.