مۆبایلی "هواوی" چینی پێش سامسۆنگ و ئایفۆن ده‌كه‌وێت
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پێویست ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمةڵایه‌تییه‌كان، پێویستیان به‌وه‌یه زیاتر له كۆپییه‌كی ئه‌پڵیكه‌یشنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان كار پێبكه‌ن، چونكه زیاتر له ههژمارێكیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت له یه‌ك كاتدا سوود له هه‌ر دووكیان وه‌ربگرن.
ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش دوو هه‌ژماری هه‌بێت و بیه‌وێت له زۆرینه‌ی مۆبایله‌كانه‌وه بۆ نموونه له فه‌یسبووك هه‌ر دووكیان به‌كاربهێنێت، ده‌بێت هه‌موو جاریك له ههژمارێكیان بێته ده‌ره‌وه‌و به دووه‌م بچێته ژووره‌وه، چونكه ریگه نادرێت له یه‌ك كاتدا زیاتر له كۆپییه‌كی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌یان هه‌بێت، یان ده‌بێت پرۆگرامێكی جیاوازتر به‌كاربهێنێت.
به‌ڵام مۆبایلی "هواوی" چینی، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیاد كردووه‌و رێگه به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات، كۆپییه‌كی "دووانه "جمك"ـی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه له‌سه‌ر ئه‌و مۆبایله دابه‌زێنرێت بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ پرۆگرامی جیاواز ببرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له مۆبایله‌كانی دیكه وه‌ك رێگا چاره‌ی جێگره‌وه دانراون.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له مۆبایلی هواوی به ناوی " App Twin" واتا ئه‌پڵیكه‌یشنی دووانه "جمك" به‌رده‌سته و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت دوو "واتس‌اپ" به دوو ژماره ته‌له‌فۆنی جیاواز له یه‌ك كاتدا له‌سه‌ر یه‌ك مۆبایل به‌كاربهێنێت.
ته‌نها واتس‌اپ نییه، به‌ڵكو فه‌یسبووك و تویته‌ر و سناپ چات و هه‌موو ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه.
