مێسی داوای ده‌ركردنی 5 یاریزان ده‌كات
بارسێلۆنا به‌ڵێنی فرۆشتنی یاریزانه‌كانی به مێسی داوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه مێسی له بارودۆخی ئێستای یانه‌كه‌ی نیگه‌رانه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سێیه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی ده‌كه‌ن، دووركه‌وتنه‌وه‌ی له خه‌ڵاتی تۆپی زێرینیش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه مێسی نیگه‌ران كردووه، بۆیه داوای فرۆشتنی 5 یاریزانی له یانه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 14 ئایاری 2017، پێگه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می بارسا داوای له كارگێرانی یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه بۆ وه‌رزی داهاتوو 5 یاریزان بفرۆشن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی داوای ده‌ركردنی ئه‌م یاریزانانه‌ی كردووه (جێرمی ماتیۆ، ئاردا توران، لۆكاس دین، ئه‌ندرێ گۆمێز له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی (مونیر حه‌دادی) كه ئێستا به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌كات.
لیۆنێل مێسی 29 ساڵان له هاوینی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، فرۆشتنی ئه‌م یاریزانانه و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی كردۆته مه‌رجی درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.