پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر سێڤییا ئه‌م راستییانه بزانه
3 یاری داهاتووی ریال مه‌درید بڕیار له بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ده‌دات كه له دوای 2012ـه‌وه له‌م ناسناوه دووركه‌وتۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێڤییا ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 14 ئایاری 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی سێڤییا ده‌كات، له قۆناخی یه‌كه‌م یانه شایانه‌كه تووشی شكستێكی جه‌رگبڕ بووه‌وه، كاتێك یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند، له‌و یارییه‌دا سێرجیۆ رامۆس گۆڵێكی كوشنده‌ی به هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد.
دیارترین ئامار و داتایه‌كانی ئه‌م دوویانه‌یه
ـ له رابردوو یانه‌ی سێڤییا 7 یاری له‌سه‌ریه‌كی له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ دۆڕاندووه، دوایین جار كه له نێو ئه‌م یاریگه‌یه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، له دێسێمبه‌ری 2008 بووه.
ـ ریال مه‌درید تاكه یانه‌یه كه له لالیگا له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو، سه‌رووی 6 گۆڵ له سێڤییا تۆمار بكات.
ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ 23 گۆڵی له سێڤییا تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش زیاتر له هه‌موو یانه‌یه‌كه كه له مێژووی خۆیدا رووبه‌ڕووی بۆته‌وه، دوایین جار كه گۆڵی له سێڤییا كردووه له قۆناخی یه‌كه‌م بوو به لێدانی سزا.
ـ ریال مه‌درید 47 یارییه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ له به‌رامبه‌ره‌كانی تۆمار ده‌كات، ئه‌مه‌ش درێژترین زنجیره‌ی گۆڵتۆمار كردنه له مێژووی خۆیدا.
ـ ستفان یوڤیتیچ هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌ی سێڤییا له یه‌كه‌مین دوویاری له‌سه‌ریه‌كی له دژی ریال مه‌درید گۆڵی كرد.
ـ سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایین 3 یاری خۆی له دژی سێڤییا 2 گۆڵی تۆمار كردووه و گۆڵێكیشی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كردووه.
ـ خامیس رۆدریگێز تاكه ناوه‌ڕاستكاری لالیگایه كه به‌شداریی تۆمار كردنی 11 گۆڵی كردووه و 12 ئه‌سیستی هه‌بووه.