ئه‌مڕۆ مێسی له‌به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی گه‌وره‌دایه

له هه‌فته‌ی 37ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی لاس پاڵماس، ئه‌گه‌ر له‌م یارییه مێسی گۆڵ تۆمار بكات، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی پێوانه‌یی گه‌وره تۆمار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 14 ئایاری 2017، یانه‌ی لاس پاڵماس له یاریگه‌ی (دی گران كه‌ناریا) رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه، مێسی ئه‌گه‌ر له‌م یاریگه‌یه گۆڵ تۆمار بكات، ده‌بێته تاكه یاریزانه له مێژوودا كه له یاریگه‌ی سه‌رجه‌م یانه‌كانی به‌شداربووی لالیگا گۆڵی تۆمار كردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كریستیانۆ هێشتا نه‌یتوانیوه له یاریگه‌ی لاس پاڵماس گۆڵ تۆمار بكات، له قۆناخی یه‌كه‌م ریال مه‌درید و لاس پاڵماس به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون، كریس له‌م یارییه‌دا هیچ گۆڵێكی نه‌كرد و له خوله‌كی 76 له یاریگه هاته‌ده‌ره‌وه.
مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ زۆرترین گۆڵی له یاریگه‌ی (سانتیاگۆ بێرنابیۆ)ـی تایبه‌ت به ریال مه‌درید و (ریازۆر)ـی یاریگه‌ی دیپۆرتیڤۆ كه له هه‌ر یاریگه‌یه‌كیان 10 گۆڵی كردووه.
مێسی له‌وه‌ته‌ی له بارسێلۆنا یاری ده‌كات 198 گۆڵی له لالیگا له نێو یاریگه‌ی كامپ نووی تایبه‌ت به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كردووه.