به‌یل له ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی توڕه ده‌بێت
پێیوایه هۆكاری ناجێگیری و ده‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گاریس به‌یل له بارودۆخی ئێستای یانه‌كه‌ی نیگه‌رانه و كریستیانۆ به هۆكاری سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تییه‌كانی خۆی ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 14 ئایاری 2017، پێگه‌ی Dario Goalـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه گاریس به‌یل، ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید له كریستیانۆ رۆناڵدۆ توڕه‌یه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه به‌یل هۆكاری ده‌رنه‌كه‌وتنی له یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ كریستیانۆ گه‌ڕاندۆته‌وه، چونكه له نێو یاریگه كریس سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ی له ده‌وروی خۆی كۆكردۆته‌وه، هه‌موویان بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كار ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گاریس به‌یل به سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی راگه‌یاندووه كه كریستیانۆ به‌ربه‌سته له‌وه‌ی كه ناتوانێت ئاستێكی جێگیر پێشكه‌ش بكات، چونكه كریستیانۆ دژی بیرۆكه‌ی سێكوچكه‌یه‌كی به‌هێزه له پێشه‌وه و ئه‌و ته‌نیا خۆی و كه‌ریم بێنزێمای ده‌وێت.
گاریس به‌یل له‌وه‌ته‌ی له هاوینی 2013ـه‌وه له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه هاتۆته ریال مه‌درید 17 جار تووشی پێكان بووه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت بۆ یاریی فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس بگه‌ڕێته‌وه، به‌یل 4 ساڵه له ریال مه‌دریده‌وه هێشتا نه‌یتوانیوه ناسناوێكی كه‌سی بۆ خۆی بباته‌وه و سه‌رجه‌م ناسناو و ده‌ستكه‌وته‌كان له لایه‌ن كریستیانۆ قۆرخ كراوه.