بێكهام دیارییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری بۆ ڤیكتۆریای خێزانی ده‌كرێت
له جیاتی زێڕ و ئه‌ڵماسی گرانبه‌ها دیارییه‌كی كردۆته سووپرایز
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا بابه‌تی دیارییه‌كه‌ی بێكهامی بۆ ڤیكتۆریای خێزانی كردۆته مانشێت و بابه‌تی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 14 ئایاری 2017، رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه د‌یڤید بێكهام، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند دیارییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ڤیكتۆریای خێزانی كڕیوه، ئه‌و دیارییه‌ش زێر و گه‌وهه‌ر نییه، به‌ڵكوو دوورگه‌یه‌كی گه‌وره و ته‌واوی له دوورگه‌ی كاریبی كڕیوه كه كه‌وتۆته باشووری رۆژهه‌ڵاتی مێكسیكۆ.
بێكهام كه ئێستا ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 42 ساڵ هاوشانی ڤیكتۆریای خێزانی روویكردۆته بواری رێكلام و كاری بازرگانی ماوه‌ی 20 ساڵه په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ یه‌كتر گریداوه و 4 منداڵیشیان هه‌یه.
