باڵيۆزى توركيا: بوونى په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ سه‌ر خاك و خه‌ڵكى عێراق
ئێمه زۆر نیگه‌رانین به‌وه‌ی كه به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هێرشی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیادا شه‌هید بوون.
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا رایگه‌یاند، بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمه زۆر نیگه‌رانین به‌وه‌ی كه به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هێرشی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیادا شه‌هید بوون.