مه‌لا به‌ختيار: قۆناغى داهاتوو ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌

ئاسته‌نگی گه‌وره‌مان هه‌یه‌، چونكه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دژایه‌تی قۆناغی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سیمينارێكدا له‌ شاری دهۆك، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: داگیركه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه‌، به‌ڵام ئاسته‌نگی گه‌وره‌مان هه‌یه‌، چونكه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دژایه‌تی  قۆناغی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌.

گوتيشى: ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاماده‌ن بۆ رێككه‌وتنێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی.