ھەوڵ دەدرێت کێشەکانی خوورماتوو لە رێگەی مەرجەعییەتەوە چارەسەر بکرێت
خورماتوو بۆ چارهسهركردنی كێشهكانی له حكومهت و پهرلهمان بێ ئومێد بووه
K24 - كهركووك:
دوای بێ ئوومێدبوونی لایەنی کوردی و تورکمانی لە حکوومەت و بەرپرسانی عێراق, ئێستا ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی خوورماتوو بەرەو نەجەف و کەربەلایە و ھەردوولا دەیانەوێت سکاڵاکانیان بگەیەننە مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان, ھەردوولاش لەو بڕوایەدان ئێستا مەرجەعییەت حوکمی عێراق دەکات و ھەر ئەوانیش دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.