بۆردێكى تايبه‌ت به توێژينه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى كوردستان داده‌مه‌زرێت
بڕی 100 ملیۆنی دیناریشی بۆ ته‌رخان ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆردى توێژينه‌وه‌ی زانستی داده‌مه‌زرێنێت و بڕی 100 ملیۆنی دیناریشی بۆ ته‌رخان ده‌كات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ڵێت: ئامانجمانه گرنگی زیاتر به توێژينه‌وه‌ی زانستی بده‌ین و له گۆڤاره زانستییه‌كانی جیهان بڵاویانبكهینهوه، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددینیش گله‌یی له وه‌زاره‌ت هه‌یه و پێیانوایه ئه‌م بڕه پاره‌یه ناتوانێت وه‌ك پێویست هه‌نگاوه‌كان خێرا بهاوێژێت.