دوای 72 ساڵ نامه‌یه‌كی دڵداری ده‌گاته ده‌ست سه‌ربازێكی جه‌نگی جیهانيی دووه‌م
K24 - هه‌ولێر:
میلیسا فاهی، له كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه نوێیه‌كه له شاری وێستفیڵدی ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ باوكی نامه‌یه‌كی دهستنووسییان له‌سه‌ر پلیكانه‌كانی نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه دۆزییه‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "هاف پۆستی" ئه‌مه‌ریكی، نامه‌كه له‌لایه‌ن ژنێك به‌ناوی ڤێرجینیا، له مانگی ئایار/ مایۆی 1945، نووسرابوو و بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسیبووی، به‌ناوی رۆلف كریستۆفرسن، كه ئه‌و كات سه‌ربازێكی ده‌ریایی بوو.
به‌ڵام نامه‌كه، ئه‌و كاته نه‌گه‌یشتبووه ده‌ستی هاوسه‌ره سه‌ربازه‌كه‌ی و بۆ هه‌مان ناوونیشان ره‌وانه كرابوو، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ش، له كه‌لێنی یه‌كێك له سندووقه‌كان كه‌وتبوو و ماوه‌یان ده‌یان ساڵ به‌و شێوه‌یه و به ون بوویی مابووه‌وه.
ميليسا كه نامه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، بۆ وێبسایتی NBC ده‌ڵێت: "ده‌قی نامه‌كه زۆر كاریگه‌ری لێكردم، دواجار هه‌وڵمدا سۆراخی ئه‌و خێزانه بكه‌م و نامه‌كه‌یان بۆ بنێرمه‌وه، دوای دوو كاتژمێر، كوڕی كریستۆفرسنم دۆزییه‌وه نامه‌كه‌یم بۆ ره‌وانه كرده‌وه".
دواجار نامه‌كه له‌لایه‌ن كوڕی كریستۆفرسنی سه‌ربازی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م خوێندرایه‌وه، كه ئێستا ته‌مه‌نی 96 ساڵه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه نامه‌كه‌ی بۆ نووسیوه له ژیاندا نه‌ماوه و ئه‌م هه‌فته‌یه، شه‌شه‌مین ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ڤێرجینیای هاوسه‌ریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
96-year-old WWII vet gets love letter from his late wife after family discovers it while renovating their NJ home https://t.co/ca5TCnkfTC pic.twitter.com/VpaIXfBSbC
— NBC New York (@NBCNewYork) May 11, 2017