ئاھەنگی ھاوسەرگیریان كرد بە فێستیڤاڵی رێواس
K24 - ھەولێر
ھونەرمەندی كورد ئایدن ئایدن، لە جۆلەمێرگ ئاھەنگی بوك گواستنەوەی خوشكە زاكەی دەكاتە فێستیڤاڵی بەھار و چەند چالاكیەك ئەنجام دەدا، لەفێستیڤاڵەكەدا ئایدن ئایدن خۆی گوێدرێژێك كە رێواسی لێ باركردووە، دێتە ناو ئاھەنگەكە و پێشبركێی خواردنی رێواس و نمایشی جل و بەرگی كچانی گەنج و جوانترین بەرخی بەھاری دەڤەرەكەش دەست نیشان دەكات.