گرانترین په‌نیر له شیری ئه‌م ئاژه‌ڵه درووست ده‌كرێت
نرخی یه‌ك كیلۆ له‌م په‌نیره ده‌گاته نزیكه‌ی 500 دۆلار
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه گرانترین په‌نیری جیهان نرخی ده‌گاته چه‌ند و هی شیری كام ئاژه‌ڵه، ره‌نگه ئه‌وه‌مان به بیردا نه‌هاتبێت كه له هه‌ندێك وڵات باشترین په‌نیر له شیری گوێدرێژ درووست ده‌كه‌ن.
یه‌ك كیلۆ په‌نیری گوێدرێژ، نرخه‌كه ده‌گاته نزیكه‌ی 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و له سربیاش زۆرترین رێژه‌ی په‌نیری گوێدرێژ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه كێڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت له ناوچه‌ی زاساڤیچا تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه‌ته‌وه.

ئه‌و جۆره په‌نیره، له‌لایه‌ن زنجیر ریستۆرانتێكهوه بووه‌ته پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئاماده‌كردنی ژه‌مه خواردنه‌كه، ئه‌و زنجیره ریستورانتهش، له‌لایه‌ن نۆڤاك جیۆكۆڤیجی پاڵه‌وانی ویمبڵدۆن (تێنبسی سه‌رزه‌وی) خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت كه به ره‌گه‌ز سربییه.
سلۆبۆدان سیمیچ، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره په‌نیره، ده‌ڵێت: "ئه‌و په‌نیره له شیری گوێدرێژ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، تامێكی ناوازه‌ی هه‌یه"، بڕی 25 لیتر شیری گوێدرێژ، ته‌نها یه‌ك كیلۆ په‌نیری لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت.

سیمیچ له ساڵی 2012ه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فرۆشتنی ته‌واوی به‌رهه‌می ئه‌و جۆره په‌نیره داوه، كه به زنجیره ریستورانته‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانه سربییه بفرۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه نیگه‌رانی مانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌بێت.
ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2012ه‌وه ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره په‌نیره كردوو ه وتا ئێستاش به‌رده‌وامه و نرخی پهنیرهكهشی، ئه‌گه‌رچی ماوه ماوه هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كات، به‌ڵام هیچ كاتێك نرخی كیلۆیه‌ك له‌و په‌نیره، نه‌هاتووه‌ته خوار 400 دۆلار



سه‌رچاوه: RT