زێدان ترسی خۆی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌خاته ڕوو
هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته یاریزانه‌كانی

زه‌ینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه دواخراوه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ، هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته یاریزانه‌كانی و جه‌خت له به‌شداریكردنی كریستیانۆش ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 16 ئایاری 2017، زێدان، راهێنه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێلتا ڤیگۆ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و یارییه بۆ ئه‌وان زۆر سه‌خت ده‌بێت.
زیزۆ ده‌شڵێت: ئه‌م یارییه بۆ ئێمه هاوشێوه‌ی یاریی كۆتاییه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بین، ده‌بێت به‌ڕێژه‌ی 100% ئاماده‌بین، كه‌متر له‌م رێژه‌یه تووشی گرفت و له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌مان ده‌كات.
زێدان گوتیشی: دوو یاری زه‌حمه‌تمان له لالیگا له پێشه، سبه‌ی سێلتا بۆ تێكشكاندنی ئێمه یاری ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت یاری دواتریشمان به‌رامبه‌ر مالاگا زه‌حمه‌تر ده‌بێت، چونكه ئه‌وانیش تیپی گه‌وره و باشن، به‌ڵام هه‌میشه من به ئه‌رێنی بیر ده‌كه‌مه‌وه و پێموایه له هه‌ردوو یارییه‌كه باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
زیزۆ هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه كریستیانۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌یه، به‌ڵام خامیس رۆدریگێز به‌هۆی ئازاره‌وه ئه‌مڕۆ مه‌شقی له‌گه‌ڵمان نه‌كرد، ره‌نگه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ش بێبه‌ش بێت، ده‌شڵێت: گاریس به‌یل رۆژ به رۆژ باشتر ده‌بێت، به‌ڵام بۆ سبه‌ی له‌گه‌ڵمان نابێت.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ و ریال مه‌درید له یارییه دواخراوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی 28ـی لالیگا له كاتژمێر 22:00 ئه‌نجام بده‌ن.