كریستیانۆ له ده‌ستكه‌وتێكی نوێ نزیك بۆته‌وه كه تا ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی نه‌هێنابوو
سبه‌ی له چاوه‌ڕوانی بردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌یه
سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ریكۆردێكی نوێ چاوه‌ڕوانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
كریستیانۆ له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر سێڤیا دوو گۆڵی تۆمار كرد، كۆی گۆڵه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا گه‌یانده 366 گۆڵ، كه تێیدا 84 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ به درێسی مانچێسته‌ر یونایتد تۆمار كردووه، 282 گۆڵیشی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بووه، به‌مه‌ش ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جیمی گریڤزی ئینگلیزی به 366 گۆڵ یه‌كسان كرده‌وه كه ئه‌و ئه‌ستێره ئینگلاندییه كه ئێستا ته‌مه‌نی 77 ساڵه و پێش 37 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاندووه و سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی (چێڵسی، تۆتێنهام، وێستهام و ئه‌ی سی میلان) تۆمار كردووه.
له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ، ئه‌گه‌ر كریستیانۆ هه‌ر گۆڵێك تۆمار بكات، ده‌بێته تاكه یاریزان له مێژووی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا (پرێمه‌رلیگ، بۆندزلیگا، لالیگا، سێریا ئه‌ی و لیگ وه‌نی فره‌نسا) كه خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینا له ماوه‌ی 10 ساڵی یاریكردنی 346 گۆڵی له لالیگا بۆ بارسێلۆنا كرووه.