مه‌سروور بارزانی: درووستبوونی داعش له ئه‌نجامی كێشه‌كانی ناوچه‌كه بوو
پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كراون چاكبكرێنه‌وه
K24 - واشنتن:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له سیمینارێكدا، له دامه‌زراوه‌ی هێرتێج، له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، رووانگه‌ی كوردستانی بۆ عێراق دوای داعش ده‌خاته‌ڕوو.
مه‌سروور بارزانی، رایگه‌یاند، له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش، نزیكه‌ی 1707 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوونه و بریندارانی پێشمه‌رگه‌ش له‌و ژماره‌یه زیاترن.
گوتی: "لێره وه‌ستاووم بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له روانگه‌كانى خۆم له‌گه‌ڵ ئێوه هاوبه‌شى پێ بكه‌م، له باره‌ى ئه‌و بابه‌تى باسكرا".
.jpg)
هه‌روه‌ها گوتی: "وه‌ك ده‌زانن، ئێمه نزيكده‌بينه‌وه له كۆتاهێنانى شه‌ڕ له مووسڵ و كۆتايپێهێنانى داعش. ئێستا داعش له لێوارى له‌ناوچوونه له عێراقدا. ئه‌مه جه‌نگێكى سه‌خت بوو، له‌و كاته‌ى داعش هێرشه‌كانى ده‌ستپێكرد له عێراق و به تايبه‌تيش له دژى كوردستان له 2014".
سه‌باره‌ت به خایاندنی ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش‌یش مه‌سروور بارزانی گوتی: "هه‌موومان پێشبينيمان ده‌كرد، ئه‌و جه‌نگه درێژخايه‌ن ده‌بێت. ئێستا ئێمه دێينه كۆتايى ئه‌و به‌شه‌ى سه‌خت بوو. ئێستا داعش له مووسڵ به‌ره‌و رووخان ده‌چێت. خوازيارم له ته‌واوى عێراقيش به يه‌كجارى كۆتايى بێت. به‌ڵام پێمان وا نييه شكستى سه‌ربازى داعش كۆتايى تيرۆر ده‌بێت له عێراق و هه‌رێمه‌كه‌شدا".
.jpg)
له به‌شێكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه‌یدا، گوتی: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌و ئايدۆلۆژى و هزره توندڕه‌وييه به‌رده‌وام ده‌بێت. شوێنكه‌وتووانى له دواى داعش درێژه‌ى پێ ده‌ده‌ن".
سه‌باره‌ت به درووستبوونی داعش‌یش گوتی: "هه‌موومان له‌وه تێده‌گه‌ين كه داعش به‌رده‌وامى رێكخراوى قاعيده‌يه و دواى داعشيش رێكخراوى هاوشێوه درووست ده‌بن و به‌رده‌وامى به هزرى توندڕه‌وى خۆيان ده‌ده‌ن و ده‌كرێت هه‌مووانيش بگرێته‌وه".
.jpg)
هاوكات سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له داهاتوودا گوتی: "ئێمه بڕوامان وايه شه‌ڕى داهاتوو، له رێگه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى نابێت و به‌ڵكو به شێوه‌ى هه‌واڵگرى ده‌بێت. خوازيارين ته‌واوى پێكهاته هه‌واڵگرييه‌كانى جيهان به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و كێشه‌يه بۆ هه‌تا هه‌تايه".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێويسته ئه‌وه‌شمان له‌ياد نه‌چێت كه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى قوربانييانداوه و گيانيان به‌ختكردووه، ئێمه له به‌رامبه‌ريان سه‌رى خۆمان داده‌نه‌وێنين بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى گيانى خۆيان به‌خت كرد بۆ پاراستنى ئێمه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييه".
.jpg)
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، له‌و سیمیناره‌دا، مه‌سروور بارزانی، گوتی: "هه‌رچه‌نده داعش له رووى سه‌ربازييه‌وه تێكده‌شكێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانين دواى داعش چى رووده‌دات و ئێمه هه‌ميشه باوه‌ڕمان وابووه، كه ده‌بێت رێككه‌وتنێكى نوێى سياسى هه‌بێت له نێوان ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق و ئه‌مه‌ش پوخته‌ى باسه‌كه‌م ده‌بێت.
پێكهاته‌ى زۆر له عێراق هه‌ن و كاريگه‌رى شه‌ڕى داعشيان له‌سه‌ر بووه و هه‌مووان به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان رووبه‌ڕووى ئه‌و مه‌ينه‌تييانه بوونه‌ته‌وه، كه له لايه‌ن داعشه‌وه به‌سه‌ريان هێنراوه.
پێويسته هه‌ڵه نه‌كه‌ين و وا بير نه‌كه‌ينه‌وه كه داعش ته‌نيا گرفته. داعش ته‌نيا ئه‌نجامى قه‌يران و كێشه‌كانى ديكه‌يه و سه‌رى هه‌ڵداوه.
هۆى بوونى داعش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكستى سيستمه سياسييه‌كان له ناوچه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه زاڵبين و دڵنيابين كه داعش و هاوشێوه‌كانى درووست نابنه‌وه، پێويسته له بنچينه‌ى كێشه‌كان بڕوانيين.
ئێمه روانگه و نه‌خشه‌رێگه‌مان هه‌يه و خوازيارين بتوانين ئه‌و روانگه و نه‌خشه‌رێگه‌يه له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانى هه‌رێمى تاوتوێ بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت چاره‌سه‌رێك بێته ئاراوه و ئاشتى و سه‌قامگيرى له هه‌رێمه‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌مان بێته‌كايه‌وه.
له برى ئه‌وه‌ى ته‌نيا له باتى خه‌ڵكه‌كه‌مان بڕيار بده‌ين، پێويسته راى ئه‌وانيش وه‌ربگرين و بزانين خه‌ڵكى كوردستان به گشتى چييان ده‌وێت.
بڕياريشمان داوه ريفراندۆمێك ئه‌نجام بده‌ين و ريفراندۆمێكى زۆر ديموكراسى ده‌بێت و په‌يڕه‌وكردنى مافێكى ديموكراسييه و له وڵاتانى ديموكراسى په‌يڕه‌و ده‌كرێت و پێويسته له خه‌ڵكى خۆمان بپرسين ئه‌وان چۆن داهاتووى خۆيان له‌گه‌ڵ به‌غدا داده‌ڕێژن و چۆن بيرده‌كه‌نه‌وه و پێويسته چۆن بژين و ئه‌وانيش ده‌بێت به‌شدار بن له دياركردنى داهاتووى خۆيان و دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانمان زانى، دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌ين.
ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا دانووستانمان ده‌ستپێكردووه و له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى به‌غدا له دانووستانين و ناكرێت ئێمه قسه له‌گه‌ڵ يه‌ك نه‌كه‌ين و پێويسته قسه بكه‌ين و خاڵى هاوبه‌ش بدۆزينه‌وه.
ئه‌وه‌ى ئێمه پێشنيازى ده‌كه‌ين، دۆخه‌كه ئاڵۆز ناكات، به‌ڵكو چاره‌سه‌ره. پێمان وا نييه ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستى بهێنين، كاريگه‌رى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێمه و به‌غدا له داهاتوو نابێت. ئێمه به چاره‌سه‌رى ده‌بينين. ئێستا كێشه‌كان چاره‌سه‌ريان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئاشتييانه بدۆزينه‌وه.
رێگه‌چاره ئاشتييه‌كان باش‌ترين رێگه‌چاره‌ن و ده‌بێت له‌وێوه ده‌ستپێبكه‌ين و له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ين كه پێكه‌وه ده‌بێت باش‌ترين چاره‌سه‌ر بدۆزينه‌وه.
پێويستيشه له‌وه تێبگه‌ين، ئه‌گه‌ر سيستمى حوكمڕانى شكستى نه‌هێنابا، ئێستا رووبه‌ڕووى ئه‌م ئاسته‌نگانه نه‌ده‌بووينه‌وه، وه‌ك تيرۆر و دابه‌شكارى و پچڕانى شيرازه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و كێشه ئابوورييه‌كان هه‌مووشيان كێشه‌ى تێكهه‌ڵكێش و ده‌رهاويشته‌ى شكستى حوكمڕانين.
ئێستاش ده‌زانين له‌كوێوه كێشه‌كان ئاڵۆز بوونه و خوازيارين بتوانين خاڵى هاوبه‌ش بدۆزينه‌وه و هه‌موومان به ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتيى بژين.
لێره‌ش له واشنتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان بۆچوونمان ئاڵوگۆڕكردووه و قسه‌مان له‌سه‌ر دنيابينى و پێشنيازه‌كانى ئێمه بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان كراوه.
خوازيارين ئه‌و لێكتێگه‌يشتنه‌ى هه‌يه بتوانێت داهاتوويه‌كى روونتر و گه‌شتر بۆ داهاتووى ئێمه دابين بكات".