زێدان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سێلتا ڤیگۆ له تواناكانی 4 ئه‌ستێره‌ی بێبه‌ش ده‌بێت
سێلتا ڤیگۆ 3 ئه‌ستێره‌ی بۆ جه‌نگی ریال مه‌درید بۆ گه‌ڕایه‌وه
زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌بێ 4 ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی، گه‌شتی شاری ڤیگۆ ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سێلتا 3 یاریزانی دیاری یانه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 16 ئایاری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زێدان به‌بێ (خامیس رۆدریگێز، پیپی، كارڤاخاڵ، گاریس به‌یل) گه‌شتی ڤیگۆ ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت ناچۆ فێرناندێزیش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی سڕ كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌كه گه‌شت ده‌كات و تا پێش ساتی یارییه‌كه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كارته زه‌رده‌كه‌ی یاری رابردووی ده‌ده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید 3 یاریزانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه پێكهاتوون له (هۆگۆ مایۆ، جۆن جیدیتی و نیمانجا رادۆگا).
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ و ریال مه‌درید له یارییه دواخراوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی 28ـی لالیگا له كاتژمێر 22:00 ئه‌نجام بده‌ن