بۆمبێكی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م له ئینگلته‌را ته‌قێندرایه‌وه
به وێنه و ڤیدیۆ.. بزانه چۆن رێگرییان له زیانه گیانی و مادییان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
دوای دۆزینه‌وه‌ی بۆمبێكی نه‌ته‌قیوی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م, له ناوه‌ڕاستی شاری بێرمینگهامی ئینگلته‌را، له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ته‌قه‌مه‌نی سوپای به‌ریتانیا، ته‌قێندرایه‌وه.
كێشی بۆمبه‌كه نزیكه‌ی 500 كیلۆ گرام بوو له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه، له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م خراوه‌ته خواره‌وه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌شی، دانیشتووانی ناوچه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه و شوێنه‌كه‌شیان چۆڵكرد.
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بێت، شه‌مه‌نده‌فری بێرمینگهام، كه به نزیك شوێنه‌كه‌دا ره‌ت ده‌بێت، له كار راگیرا.
به‌ر له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبهكهش، شاره‌زایان چوارده‌وری بۆمبه‌كه‌یان به 250 تۆن لم و خۆڵ داپۆشی، هاووڵاتییان له دووری 8 كیلۆمه‌تر گوێیان له‌ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ی بووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)