به نهێنی لە ژێر دەسەڵاتی داعش خۆی فێری ژه‌نینی ئامێره‌كانی میوزیك ده‌كات
لە ماڵەكەیدا خۆی شاردبووەوە و پەرتووكێكی نوسیووە
K24 - مووسڵ
وێڕای بوونی چه‌كدارانی داعش و سته‌مكارییه‌كانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی مووسڵ، خه‌ڵكی ئه‌و شاره بێ‌ئومێد نه‌بوون، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی مووسڵ له‌و ژیانه‌ی ژێر ده‌ستی داعش‌یش ده‌ستبه‌رداری به‌هره‌كانیان نه‌بوون، محه‌مه‌د یه‌كێكە له‌و گه‌نجانه‌ی مووسڵ، كه زیاتر دوو ساڵ خۆی له‌ماڵه‌كه‌یدا شاردبووه‌وه، په‌رتوكێكی نووسیوه و له‌سه‌ر فێربوونی ئامێره‌كانی میوزیك به‌رده‌وامیش بووه.