داوای پێدانی مافی شههیدو بریندارانی پۆلیس دهكرێت
گلەیی لە حكوومەت دەكەن كە قوربانیانی پۆلیس وەك ھێزەكانی دیكە ھەژمار ناكرێن
K24 - ھەولێر
بەرێوبەری پۆلیسی ھەولێر داوا لە حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دەکات، مافی شەھید و بریندارانی پۆلیس ھاوشێوەی ھێزە ئەمنیەکانی دیکە بدرێت، پۆلیسێکی بریندرایش دەڵێت، لە لایەن حکوومەتەوە ھیچ حسابێک بۆ پۆلیس نەکراوە و تەنانەت لەكاتی شەھیدبوونی پۆلیسێك و ناشتنی مەراسیمی فەرمی بۆ ئەنجام نادریت.