به ڤیدیۆ.. كه‌سێك ده‌بێته قوربانی كه‌مته‌رخه‌می دوو شۆفێر
له كامێرای چاودێری ده‌ركه‌وتووه +18
K24 - هه‌ولێر:
له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه، بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی هاتووه‌ته وڵاتێكی عه‌ره‌بی و به ئارامی له‌به‌رده‌می ئه‌و شوێنه بازرگانییه دانیشتبوو، كه كاری تێدا ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رپێچی دوو شۆفێره‌وه گیانی له ده‌ستدا و بووه قوربانی یه‌كه‌م.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، 16ی ئایار/ مایۆی 2017 روویداوه و دواتریش راسته‌وخۆ ئه‌و كارگوزاره گیانی له‌ده‌ستداوه.
رووداوه‌كه له ناوچه‌ی نه‌جرانی سعوودیه‌ی عه‌ره‌بی روویداوه و له ماوه‌ی ته‌نها دوو رۆژدا، كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڤیدیۆكه ده‌یان هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه و به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتیش، شۆفێره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: هاف پۆست