وه‌زیری رۆشنبیری ئیسرائیل له فێستیڤاڵی كان له ئه‌كته‌ره‌كان زیاتر خه‌ڵكی به‌خۆوه سه‌رقاڵكردووه
K24 - هه‌ولێر:
میری ریگیڤ، وه‌زیری رۆشنبیری ئیسرائیل، له میانی به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵی كان له فه‌ره‌نسا، له ئه‌كته‌ره‌كان زیاتر میدیاكانی به‌خۆوه سه‌رقاڵكردووه، به جۆرێك بووه‌ته مانشێتی هه‌ندێك رۆژنامه و بابه‌تی سه‌ره‌كی میدیاكان.
هۆكاری گرنگیدان به‌و وه‌زیره ئیسرائیلییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جله‌ی كه له‌سه‌ر فه‌رشی سووری فێستیڤاڵه‌كه پێی ده‌ركه‌وت.

جله‌كه له دوو ره‌نگی سپی و زێرین دیزاینكراوه، له به‌شی خواره‌وه‌ی جله‌كه‌ی وه‌زیر، وێنه‌یه‌كی پانۆرامایی شاری قودس "ئۆرشه‌لیم"ه، كه تێیدا وێنه‌ی دیواره‌كانی رۆژئاوای شاره‌كه و تاوه‌ری داوود و مزگه‌وتی "قبه الصخره"ی ده‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ به‌شی كۆنی شاره‌كه.
Minister makes Cannes fashion statement with Jerusalem dress https://t.co/7zKm89I4tm
— The Times of Israel (@TimesofIsrael) May 18, 2017
رۆژنامه‌ی Times of Israel باس له‌وه ده‌كات، وه‌زیری رۆشنبیری وڵاته‌كه‌یان، به‌و جله‌ی، لێدوانێكی سیاسی داوه.
به گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، پۆشینی ئه‌و جله له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری ئیسرائیل، هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی 50 ساڵه‌ى لكاندني قودس "ئۆرشه‌لیم" به ئیسرائیل.
میری ریگیڤ، ته‌مه‌ن 51 ساڵ، تاكه ژنه له ئیسرائیل پله‌ی سه‌ربازی بگاته "عه‌مید" له سوپای ئه‌و وڵاته و زیاتر له 25 ساڵ خزمه‌تی بواری سه‌ربازی هه‌یه, ماوه‌یه‌كیش گوته‌بێژی فه‌رمی سوپا بووه.
Once a thief, always a thief! The israeli Minister of culture at #Cannes2017 wearing a dress showing #Jerusalem, #Palestine' eternal capital pic.twitter.com/saMVNHv2K3
— eman qasim (@EmanQasim) May 18, 2017
ئه‌و وه‌زیره، دایكی 3 منداڵه و له ساڵی 2009، بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئیسرائیل "كنێست" و له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواتردا، توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، یه‌كێكه له توندڕه‌وترین ئه‌ندامانی كنێست له فراكسیۆنی پارتی لیكۆد.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، جلی ئه‌م وه‌زیره، كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه، ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی ده‌كه‌ن، وێنه‌كه‌ی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و په‌سنی خۆیان به وشه ده‌نووسن، ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی ئه‌م كاره‌ش ده‌كه‌ن، ده‌ستكاری وێنه‌كه‌یان كردووه و له دژی وه‌زیره‌كه و ئیسرائیلیش كۆمێنتییان نووسیوه.