به ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گۆڕه‌پانی تایمی ئه‌مه‌ریكا ببینه چۆن پیادهڕۆكان ده‌شێلێت
ته‌نها له فیلمه‌كان بینراوه
K24 - هه‌ولێر:
دوێنێ 18ی ئایار/ مایۆی 2017، ئۆتۆمبێلێك له گۆڕه‌پانی تایمی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا، كه یه‌كێكه له قه‌ره‌باڵخترین شوێنی شاره‌كه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی پیاده‌ڕۆی شێلا.
به‌هۆی رووداوه‌كه، نزیكه‌ی 22 كه‌س برینداربوون و كچێكی 18 ساڵانیش گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای رووداوه‌كه، شۆفێره‌كه، به‌ناوی ریچار رۆجاس، 26 ساڵ، خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد و له ئێستاشدا كه‌یسه‌كه‌ی له دادگای مانهاتنه بۆ ئه‌وه‌ی دوای بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
رۆجاس له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به‌وه‌داناوه، كه پێش رووداوه‌كه ماریوانا كێشاوه و له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و مادده هۆشبهرهدا ئه‌و كاره‌ی كردووه.
پێشتر رۆجاس چه‌ند جارێك ده‌ستگیركراوه و له ریزی سوپای ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكادا بووه، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون له سه‌ربازی دوورخراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی دوو مانگیش ده‌ستگیركراوه.
هاوڕێكانی باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ریزی سوپای جێهێشتووه، ئاڵووده‌ی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان بووه و ماریواناش ده‌كێشێت.
دوای ده‌ستگیركردنیشی براوه‌ته سه‌نته‌ری دیاریكردنی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی ده‌روونی بۆ بكرێت و له ده‌رووندرووستی ئه‌و شۆفێره دڵنیابن.
ئێستا رۆجاسی 26 ساڵ، به تۆمه‌تی كوشتنی كچێكی 18 ساڵان و برینداركردنی 22 كه‌س، كه‌یسه‌كه‌ی له دادگایه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یڵ
.jpg)
.jpg)