دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له باشووری بهغدا تهقینهوه
11 كهس كوژران و 20ی دیكهش بریندارن
K24 - بهغدا:
دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە بەغدا تەقێندرانەوە و لە ئەنجامدا 11 كەس كوژران و 20 ی دیكەش بریندار بوون.
پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدام رایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی ئەبو دشیری باشووری بەغدا تەقينهوە، بە گوێرەی لێدوانی پۆلیس لە ئەنجامدا 11 كەس كوژران و 20ی دیكەش بریندار بوونە، ژمارهی قوربانییانیش له بهرزبوونهوهدایه.
تا ئێستاش ھیچ لایەك بەرپرسیارییەتی خۆی لەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.