بێژه‌ن زه‌نگه‌نه: ده‌رگا كراوه‌یه بۆ بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان
ئێران لاری نیه بۆری نه‌وتی هه‌رێم به كه‌نداو ببه‌سترێته‌وه
K24 - تاران
بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران، له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24 راگه‌یاند، حكوومه‌تی ئێران لاری نییه له‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به ئێران ببه‌سترێته‌وه.
گوتیشی، ده‌رگامان كراوه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه بكه‌ن تا بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به كه‌نداو ببه‌سترێته‌وه.