ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا به خاكسپێردرا
رێوڕه‌سمێك له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/5/2017 له رێوڕه‌سمێكدا ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی به خاك سپێردرا.
ئێستا لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان له گردی زه‌رگه‌ته كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیاره پاشتر وتار و په‌یامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه سیاسییه كوردستانی و عێراقییه‌كان له‌سه‌ر گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا بخوێنرێته‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا، پاش مانه‌وه‌ی نزیكه‌ی 9 مانگ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رۆژی 13/5/2017 هێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و رۆژی 19/5/2017 له شاری سلیمانی كۆچی دوایی كرد.
ژياننامه‌ى نه‌وشيروان مسته‌فا
نەوشیروان مستەفا ئەمین لەدایكبووی ساڵی 1944ی شاری سلێمانییە و سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کاروچالاکی سیاسی کردووە.
یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسیشی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە.
لە ساڵانی 1963 و 1964 بووه‌تە ئەندامی سکرتاریەتی ئەو رێكخراوە.
ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
ساڵی 1969 بووەتە خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری و نزیكەی 13 ژمارەی لەو گۆڤارە دەركردووە.
دوای رێكەوتنی ئازار، ساڵی 1972 نەوشیروان مستەفا و چەند كەسێك كۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانیان دامەزراندوە.
دواتر روویكردووەتە ئەورووپا و لە نەمسا سەرقاڵی خوێندنی زانكۆیی بووە، بەڵام دواتر بۆ دامەزراندنی یەكێتی ساڵی 1975 گەڕاوەتەوە كوردستان.
ساڵی 1981 ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خاتوو شوعلە عەلی پێكھێناوە و خاوەنی سێ منداڵە بە ناوەكانی نما و چیا و چرا.
لەو كاتەشەوە نەوشیروان مستەفا وەك سەركردەیەكی باڵای یەكێتی دەركەوت دوای راپەڕینیش چەندین پلەی وەرگرتووە تا گەیشتە ئەوەی بووە جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی.
ساڵی 2006 وازی لە یەكێتی ھێنا‌و كۆمپانیای وشەی دامەزراند كە وەك خۆی دەیگوت كۆمپانیایەكی میدیایی و توێژینەوەی زانستیە، بەڵام ساڵی 2009 لەسەر بنكەی كۆمپانیای وشە بزووتنەوەی گۆڕانی درووستكرد و لە ھەڵبژاردنی ئەو ساڵەشدا 25 كورسی بەدەستھێنا و ساڵی 2013 ش بەشداری لە ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و عێراق كرد.
لەناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٥ەوە، نەوشیروان مستەفا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆ تەندروستی، سەردانی وڵاتی ئەڵمانیای کرد‌و دواتریش گەیشتە بەریتانیا.
لە 17-3-2017، خاتوو شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا، لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی كرد.
رۆژی شەممە رێككەوتی 13ی ئایار نەوشیروان مستەفا گەڕایەوە ھەرێمی كوردستان و به‌ره‌به‌يانى رۆژی 19/5/2017 كۆچى دواييكرد.