نوێترین لێدوان و بۆچوونی زێدان له‌سه‌ر یارییه چاره‌نووسازه‌كه‌ی سبه‌ی
زێدان: ناتوانم هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر كریستیانۆ بكه‌م، چونكه خۆتان ده‌یبینن چی ده‌كات
زه‌ینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌خاته ڕوو، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا هیچ ناسناوێكیان نه‌بردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 ئایاری 2017، زه‌ینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا كه له هۆڵی كۆنگره‌كانی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه چوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر مالاگا زۆر له هی سێلتا ڤیگۆ زه‌حمه‌تر ده‌بێت.
زیزۆ ده‌شڵێت: بۆ یاری سبه‌ی كاره‌كانمان به‌باشی كردووه و هه‌موومان گه‌شت بۆ مالاگا ده‌كه‌ین، ته‌نیا بۆ بردنه‌وه‌ش رووبه‌ڕووی ئه‌و یانه‌یه ده‌بینه‌وه، ده‌شزانین یارییه‌كه بۆ ئێمه زه‌حمه‌ت ده‌بێت، چونكه یانه مالاگا له هه‌موو رووییه‌كه‌وه باشه.
زێدان گوتیشی: زۆرێك له یانه‌كان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ناسناوی لالیگا ببه‌نه‌وه، ئێمه‌ش سبه‌ی پیشانی هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین كه كێ شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگایه.
زیزۆ له برسیڤێكدا له باره‌ی كریستیانۆ ده‌ڵێت: چیت پێ بڵێم خۆت دەیبینی رۆناڵدۆ چی دەكات، من چی بڵێم.
زێدان له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و تەنها بیر لە یاریەكەی بەیانی ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت: جارێ زووە باسی یاری فایناڵی چامپیۆنزلێگ بكەم.
ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 21:00 ده‌بێته میوانی یانه‌ی مالاگا، یانه شایانه‌كه به یه‌كسانبوون به فه‌رمی ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.