ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو: ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی گۆڕان كردیان دوور له نه‌ریتی كوردهواری و میوانداری بوو
هوهاكێشانی لایه‌نگرانی گۆڕان ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو نیگه‌ران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هوهاكێشانی لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له رۆژی به خاكسپاردنی ، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌یان له شاری سلێمانی، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یهكرگرتووی ئیسلامی و به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌شی نیگه‌ران كردووه‌و له كاردانهوهكانیاندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ره‌خنه‌یان له‌و شێواز‌و هه‌ڵسوكه‌وته گرتووه و به دوور له نه‌ریتی كوردهواری و میوانداری ناویان بردووه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌وباره‌وه نووسیوویه‌تی" هوهاكێشانی هه‌ندێك له گه‌نجه‌كانی گۆڕان، به‌رامبه‌ر مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی كوردهواری بوو، چونكه دەبێت لەماڵ و لە پرسەی خۆتدا، ڕێزی میوانەكانت و تەنانەت نەیارەكانیشت بگریت".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا باسی رابردووی كاری سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و حزبه‌ی كردووه‌و ده‌ڵێت "ئەو هه‌ڵسوكه‌وته دژه لەگەڵ پرەنسیپەكانی كاری سیاسی هێزێك كه لەڕابردوودا لەگەڵتدا ئۆپۆزسیۆن بووه‌و لەئامادەكردنی پاكێجەكاندا هاوكارو لەسەراكانی ئازادییشدا پشتیوانت بووبێت، لەئێستاشدا پڕۆژەی چاكسازی بنەمای كاری هاوبەش و بۆ داهاتووش دونیایەك كارت بەیەكدی مابێت، ناكرێت ئاوا هەرزەو سەرپێییانە مامەڵە بكەیت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بۆ بێده‌نگكردنی لایه‌نگرانیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بووایه له جێگه‌ی "شۆڕش حاجی" گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر له‌وێ داوای لێبووردنی ده‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت " هه‌ر چه‌نده ده‌زانیین ئه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویداوه كاریگه‌ری ده‌بێت و ساڕێژكردنیشی كار و كاتی پێویسته".
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌و ره‌فتاره‌ی به رامبه‌ر سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین كراوه، وه‌ك سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌یان هه‌زار له رێكخستنه‌كانیان و 186 هه‌زار ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت "بۆ ئه‌وه‌ی ئەم ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە دەبێت هەندێك هەڵسوڕاوو كادری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ست له‌و خووه خراپه هه‌ڵگرن و واز لەتۆمەتباركردنی یەكگرتوو بهێنن و چیدیكه گەنجان هەڵنهنێن بۆڕق بەخشینەوەو سوكایەتی بە بەرانبەرەكانیان".
دوێنێ ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی گۆڕان، له پاش به خاكسپاردنی ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان ناچار كرد، وتاره‌كه‌ی زیاتر بۆ رێنمایی و په‌روه‌ده‌كردن ته‌رخان بكات، چونكه ئه‌و له‌و كاته‌ی ده‌یویست هاوسۆزی بۆ له ده‌ستچوونی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رببڕێت، لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه به "هۆهاكێشان" وه‌ڵامیاندایه‌وه و قسه‌كانیان پێده‌بڕی و ده‌یانگووت "وانییه".
هه‌ر بۆیه سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، به‌شێكی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ باسكردن له چۆنییه‌تی رێزگرتن و میواندۆستی و گووتی" رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی كه‌سێك بوو رێزی میوانه‌كانی ده‌گرت".