3 گوندی دیكە لە دەستی داعش رزگاركران
رێگای نێوان ھەردوو گوندی حاتمیە و تەل قەسەبیش لە باكووری قەیرەوان كۆنتڕۆڵكرایەوە
K24 - ھەولێر
میدیای حەشدی شەعبی رایگەیاند، لیوای 13 حەشد توانییان گوندەكانی سەری ئەویسەت و نیلییە و مسێبس لە باشووری قەیرەوان لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لە دەستی داعش رزگاركرد.
حەشدی شەعبی ئاشكرای كردووە، رێگای نێوان ھەردوو گوندی حاتمیە و تەل قەسەبیش لە باكووری قەیرەوان كۆنتڕۆڵكرایەوە.
تاكو ئێستا 11 گوندی سنووری ناحیەی قەیرەوان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە كۆنتڕۆڵكراون.