ئەردۆغان بە سەرۆكی ئاكەپە ھەڵدەبژێردرێتەوە
سێیەمین كۆنگرەی نا ئاسایی ئاكەپە لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ سێیەمین كۆنگرەی نا ئاسایی پارتی دادو گەشەپێدانی "ئاكەپە" لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت و رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆكی پارتەكە ھەڵدەبژێردرێتەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی كۆنگرەكە، بڕیارە دوای تاوتوێکردن و پەسەندکردنی ئەو گۆڕانکارییەی لە لایەن لیژنەی گۆڕانکاریی پەیڕەوی ناوخۆی پارتەکەوە ئامادەکراوە و پێشکەشکراوە، بەربژێری سەرۆکایەتی گشتیی ئاک پارتی گوتارێک پێشکەش بکات.
لە بەشێكی دیكەی كۆنگرەكەشدا سەرۆکی گشتیی ئاكەپە هەڵدەبژێردرێت و ئەندامانی هەریەک لە ئەنجوومەنی ناوەندیی بڕیاردان و راپەڕاندن، ئەنجوومەنی ناوەندیی جڵەوگیریی، ئەنجوومەنی دادوەری و دیموکراسی ناوخۆیی لە ناوەندی گشتیی و ئەنجوومەنی شەرەفی سیاسی و ئیتیکی، هەڵببژێردرێن.