"یانه‌ی مه‌لاگا مه‌رجێكی بۆ ریال مه‌درید داناوه"
له پێناو بوونه پاڵه‌وانی لالیگا، ریال مه‌درید ئاماد‌ه‌یه ئه‌و مه‌رجه جێبه‌جێ بكات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی مالاگا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داوای یاریزانێكی ریال مه‌دریدی كردووه، ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌م یاریزانه‌شی به ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌ستۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 21 ئایاری 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی مالاگا داوای له ریال مه‌درید كردووه ده‌ستبه‌رداری ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌كه‌یان بێت.
رۆژنامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یانه‌ی مالاگا ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌مشه‌و بقۆزێته‌وه و یاریزانێك له ریال مه‌درید بڕفێنێت، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له پێناو بردنه‌وه‌ی ناسناوی لالیگا به‌م داوایه‌ی مالاگا رازی بێت.
ماریانۆ دیازی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له دایكبووه، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی كۆماری دۆمینیكانه، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئیسپانیۆل ده‌ستی به یاریكردووه، دواتر بۆ ریزه‌كانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا گواستراوه‌ته‌وه، پاشان له هاوینی 2011 روویكرده یانه‌ی ریال مه‌درید.
