یوڤێنتووس بۆ شه‌شه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا
بزانه دوای ریكۆرده گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چی روویدا؟
یانه‌ی یوڤێنتووس دوای بردنه‌وه‌ی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی كرۆتۆنی به فه‌رمی پێش كۆتایی هاتن به گه‌ڕێك، بۆ شه‌شه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی خولی نێوخۆی ئیتاڵیا، هه‌ڵبه‌ت چه‌ندان ئامار و ژماره‌ی پێوانه‌یی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 21 ئایاری 2017، یانه‌ی یوڤێنتۆس میوانداریی یانه‌ی كرۆتۆنی كرد، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 12 ماریۆ ماندزۆكیچ گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یوڤی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 39 پاوڵۆ دیبالا به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی خانمه پیره‌كه زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م، ئه‌لێكسانده‌ر ساندرۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی له خوله‌كی 83 گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی یوڤی تۆمار كرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی یوڤێنتۆس به 88 خاڵ بووه پاڵه‌وانی سێریا ئه‌ی.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه مێژووییه‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ یوڤێنتۆس بۆ (33)ـه‌مین جار بووه پاڵه‌وانی سێریا ئه‌ی، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له مێژووی خوله‌كه.
ـ پاوڵۆ دیبالا ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 9 گۆڵ.
ـ دیبالا له كۆی 9 گۆڵ، 8 گۆڵی به قاچی چه‌پ تۆمار كردووه.
ـ ماریۆ ماندزۆكیچ هێرشبه‌ری كرواتی یانه‌ی یوڤێنتۆس گۆڵی شه‌شه‌می له‌م وه‌رزه بۆ یوڤی كرد.
گۆڵی یه‌كه‌می یوڤی
گۆڵی دووه‌می یوڤی