ترهمپ: ئهمريكا له مووسڵ هاوكارى كورد و سوننه و شيعه دهكات
سەنتەرێکیان بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریستان دروستکردووە
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لە مووسڵ ھاوکاری کورد و سوننە و شیعە دەکات بۆ لەناوبردنی داعش.
سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا کە لە لوتکەی ئیسلامی ئەمریکی کە لە ریاز پێشکەشیکرد جەختیکردەوە سەنتەرێکیان بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریستان دروستکردووە، کە لەلایەن ئەمریکا و سعودییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و سەرجەم وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو ئەندامن تێیدا.